بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە،ئەمینداریەتی بەغدا رایگەیاند، تا ساڵی 2030 پلانی گشتگیری گەشەپێدانی پایتەخت پەسەند دەکات، هاوکات بڕیاریدا بە بڕی 5 ملیۆن دینار وەک سزا بەسەر هەرکەسێک بسەپێنێت کە دارێک ببڕێت.
"محەمەد ئەلروبەیعی " بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەمینداریەتی یەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو رایگەیاند: “ئەمیندرای بەغدا بە پشت بەستن بە ١ /12 بودجە، و کاردەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی 155 شەقام لە پایتەخت، کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر هاتوچۆ.
ئاماژهی بهوهشكرد، "قۆناغی یهكهمی پرۆژهكانی بهغدا بریتییه لە جوانكردنی شهقامهكان لە ھەر 14 شارهوانییهكه ، ههروهها 29 ئۆتۆمبێل له بهغدا كار دهكهن له ماوهی 48 كاتژمێردا بۆ شوشتن و پاککردنەوی شەقامەکان، كه بههۆی دووبارهبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین پیویستیان بە خاوێنکردنەوە ھەیە ، وتیشی شارەوانی دەستی بە هەڵمەتێکی چاندنی دار کردوە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ، بەناوی (بەغدا دەچێنێت)، کەتیایدا 10,000 نەمام دەچێنرێت.
جەختیشیكردەوە، "بەبڕی 5 ملیۆن دینار وەک سزا دیاریکراوە بۆ هەركەسێك دارێك ببڕێت، هەروەها شانەیەكی چاودێری لەهەموو ناوچەكاندا هەیە و شارەوانی بەغدا لەوبارەیەوە سكاڵای هاووڵاتیان وەردەگرێت.
ھەروەک جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ کێشەیەکی ئاو نی یە و لە 80%ی ناوچەکانی پایتەختدا ئاوی ھەیە.
ئاشکراشیکرد لە ماوەی 60 رۆژدا 155 شەقامی بەغدا ئاوەداندەکرێنەوە و 5 پردی دیکەش دەکەینەوە ، وتیشی خەونی بەغدا دامەزراندنی میترۆیە بە درێژییەکەی 64 کیلۆمەتر، بەڵام کێشەکە لە پارەدارکردندایە.
ڕاشیگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێنمایی داوە بۆ راگرتنی سەرجەم پرۆژە بێسوودەکان" ھاوکات "ئەمینداریەتی بەغدا رەزامەندی لەسەر پلاندانانی گشتگیری گەشەپێدان تا ساڵی ٢٠٣٠ دەدات بۆ ئەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ پەسەندکردنی"
سەبارەت بەپرسی کەم کردنەوەی ھاتوو چۆ لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا "تارق روبیعی" بەرێوەبەری گشتی ھاتوو چۆ ئاشکرایکرد جگە لە رێگای سەرۆکایەتی دەروازەی سەوزا تەواو دەکرێتەوە و 68 پرد دروست دەکرێت .
وتیشی سەرۆک وەزیران فەرمانی چارەسەری کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغیەی بەغدای داوە ، بەلام ھەندێک رێوشوێن ھەن پێویستیان بە کاتە ، ھەندێکیش بەپەلەن.
ھەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا " عەمید عەباس ئەلمفرجی " بەرێوەبەری پەیوەندیەکان و راگەیاندن لە ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند کە ژمارەی ئەو رێگایانەی کە دەکرێنەوە 133 رێگان کە خۆیان لە رێگای سەرەکی و کۆڵانەکان دەگرێتەوە 33 بازگە ھەڵگیراون و 23 کۆنترۆل گواستراونەتەوو بۆ ناوچە جێگیرەکان .
وتیشی ئۆپراسیۆنەکان بەدەوام دەبێت لە خاڵیکردنەوەی بەغدای پەیتەخت لە بەربەست و رێگا کۆنکریتەکان.