بەدواداچون- INA
ئەمڕۆ سێشەممە ، نرخی نەوت لەبازارە جیھانیەکان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی ، بەھۆی سووککردنی رێوشوێنە توندەکانی چین کە پەیوەند بون بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، ئەمەش ئاماژەیەبۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی بلومبێرگ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 0.35% بەرزبووەتەوە و نرخەکەی گەیشتە 118.92 دۆلار، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.10% بەرزبووەتەوە و نرخەکەی گەیشتە 119.63 دۆلاری ئەمریکی.
لەبەر رۆشنایی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ئەمساڵ، بانکی وەبەرهێنانی "گۆڵدمان ساکس" پێشبینییەکانی بۆ نرخی زێڕی رەش بۆ چارەکی سێیەمی ساڵی 2022 ئاشکرا کردوە بە بەرزبونەوە ، هەروەها پێشبینییەکانی بۆ نەوتی خاوی "برێنت" ئاشکرد بە بەرزبونەوەی بۆ 140 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەک بۆ نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ هەر بەرمیلێک ١٣٧ دۆلار پیشبینی کردوە .
سەرچاوە :- ئاژانسەکان