بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران سێ پرۆژەی بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە بەغدا راگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پرۆژەی رێگای ئەڵقەیی بە چوار قۆناغ تەواو دەبێت.
"حەیدەر مەجید" وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئامادەی بوو، رایگەیاند، “چەند پرۆژەیەک هەیە بۆ نەهێشتنی جەنجاڵی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر رەیڕەوی ھاتوو چۆ ، لەنێویاندا پێنج دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ پایتەخت، کە سەرجەمیان دراون بە کۆمپانیا جێبەجێکار ، ھەروەک هەندێک لەو پرۆژانە کە کاری هاوبەشە سەرکەوتنی باشی بەدەستھێناوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارە پڕۆژەی شەمەندەفەری راگیراو بخرێتە ناو بودجەوە.
لەو روانگەیەشەوە وتی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و هاتووچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بۆ شێوازی دیزاینی شەمەندەفەرەکە".
ئاشکراشیکرد پرۆژەی رێگای ئەڵقەیی کە درێژییەکەی ٩٦ کیلۆمەتر دەبێت، بە چوار قۆناغ تەواو دەبێت و سەرقاڵی ئامادەکردنی دیزاینەکانە"
روونیشیکردەوە کە "ئەمینداری گشتی وەک دەزگای هەماهەنگی و لایەنی جێبەجێکردن بەدواداچوون بۆ سەرجەم رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران دەکات .