بەغداINA -
ئەمڕۆ سێشەممە لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا، جەختی لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەكان بۆ سەر حەشارگەی چەتەكانی تیرۆریستی لە دیالە كردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ڕایگەیاند : ئەمڕۆ لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا گەیشتە پارێزگای دیالە، ئاماژەی بەوەدا كە یارەڵڵا سەردانی كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالەی كردووە و لەگەڵ سەركردە سەربازییەكان و دەزگلی هەواڵگری كۆبووەتەوە .یارەڵڵاجەختی كردەوە : بەردەوامبوون لە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرییەكان بۆ سەر ئەو حەشارگانەی كە چەتەكانی تیرۆریستی داعش ماونەتەوە و هیچ دەرفەتێك نەدرێتە گروپە تیرۆریستەكان بۆ ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێكی تاوانكاری كە ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتییان لە سنووری پارێزگای دیالە بكاتە ئامانج، داوای لە یەكە سەربازییەكان بە هەماهەنگی گەورە وبەرز لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین و كەركووك بۆ سنوورداركردنی هەر ئۆپەراسیۆنێك و دزەكردن یان هەڵاتنی تیرۆریستان لە سنوورە ئیدارییە كە چوونە ژوورەوەی نێوان ئەم پارێزگارانەدا.