رێككەوتنەکەی عێراق و ئێران لەسەر پێنج دۆسییە

سیاسی
  • 7-06-2022, 11:58
  • +A -A

    تاران - INA-دورەید زوهەیر
    ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری ناوخۆ عوسمان ئەلغانمی و هاوتا ئێرانییەكەی، ئەحمەد وەحیدی، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد كە پێنج دۆسیەی گرنگی تێدایە، لەوانە ڕێكخستنی هاتنی سەردانكەران لە ڕێگەی بەندەرەكانی وشكانییەوە.
     پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : ئەلغانمی لە تارانی پایتەخت چاوی بە وەزیری ناوخۆی ئێران كەوت و لەگەڵیدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی واژۆ كرد كە بریتی بوو لە ئاسانكاری بۆ هاتنی گەشتیاران لە ڕێگەی بەندەرەكانی وشكانی و هاوشێوەی بەندەرەكانی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانەوە، ئاماژەی بەوەدا كە رێككەوتن لەسەر رێگەدان بە 2000 سەردانیكەری ئێرانی لە رۆژێكدا لە رێگەی بەندەرەكانی وشكانییەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێككەوتنەكە بریتی بوو لەوەی كە لە ماوەی ئەو سەردانە ملیۆنییەدا رێوشوێنی تایبەت هەبێت، وەك سەردانەكەی ئەربەعینییە، ئاماژەی بەوەشكرد : غانمی دووپاتی كردەوە كە لە رێگەی بەدواداچوونی سەرۆك وەزیران كار بۆ چالاككردن دەكرێت ئەم ڕێككەوتنە بە خێرایی بێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هەروەها ڕێكەوتنەكە ئاسایشی سنوورەكان، كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان و ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەخۆ گرتبوو.