وەزارەتی ناوخۆ ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە دەركردنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەردەكات

ناوخۆ
  • 7-06-2022, 11:47
  • +A -A

    بەغدا –INA - 
    ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆ ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بڵاوكردەوە.
    وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە : هەوڵ دەدات خزمەتگوزاری لە بەشە تایبەتمەندەكانیدا پێشكەش بكات، جا لە ئاستی ئەمنی بێت یاخود خزمەتگوزاری، هەروەها لە ئاستێكدا مامەڵە لەگەڵ هەمووان بكات و جیاكاری نەكات لە نێوان كەسێك و كەسێكی تردا.
    و ئاماژەی بەوەشكردووە : لەڕێگەی پێكهاتەكانییەوە كاردەكات بەپێی ئەو ڕێسا و ڕێنماییانەی كە لە یاساكانی كارپێكراودا دیاریكراون، بەو پێیەی دەزگایەكی جێبەجێكارە تەنها لە پرس و بوارە جیاوازەكاندا، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە دەركردنی پاسپۆرتی ئاسایی و دیپلۆماسییەوە هەیە.
    وە ئاماژەی بەوەشكردووە : بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون جێبەجێی دەكات ئەوەی لە یاساكاندا یاسای بۆ دانراوە دوای ئەوەی ناونیشانێكی فەرمی لە دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت وەردەگرێت، بەتایبەتی سەبارەت بە دەركردنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و بابەتەكانی دیكە كە بە فەرمی دەگەن.