بەغدا INA -
ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمان میوانداری وەزیری بازرگانی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دابینكردنی بڕگەكانی كارتی بەشەخۆراك.
بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : ئەمڕۆ لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی میوانداری وەزیری بازرگانی، عەلا جبوری كرد،ئاماژەی بەوەشكردووە : میواندارییەكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دابینكردنی بڕگەكانی كارتی بەشەخۆراكی بووە.