دارایی و بانكی نێودەوڵەتی لەسەر نەخشەڕێگایەك لەسەر سیستەمی باج ڕێكدەكەون

ئابوری
  • 7-06-2022, 11:24
  • +A -A

    بەغدا-INA -
    ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و بانكی نێودەوڵەتی لەسەر نەخشەڕێگایەك بۆ سیستەمی باج ڕێككەوتن.
    نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە لەژێر رێنمایی و بەدواداچوونی وەزیری دارایی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی، و لەسەر بنەمای رێككەوتنی نێوان عێراقییەكان، وەزارەتی دارایی و بانكی نێودەوڵەتی پەیوەست بە لایەنی باشتركردنی كاری سیستەمی باج لە عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی پێویست بەرەو چاكسازی ئیدارەی باج.
    وە ئاماژەی بەوەشكرد پشتیوانی پێشكەش دەكرێت بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی كاریگەریی دەسەڵاتی باجی گشتی، بە پشتیوانی تیمی پشتیوانی كە لەلایەن فەرمانگەی كاروباری دەرەوە و كۆمۆنوێڵس لە بەریتانیا (؟؟؟)) پارەی بۆ دابین دەكرێت، كە بریتییە لە ناساندنی پراكتیزەكردنی باشی نێودەوڵەتی و یارمەتیدانی دەسەڵات بۆ بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : نەخشەڕێگا رێككەوتووەكە پێكدێت لە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێك بۆ ئەدای ئیدارەی باج بە بەكارهێنانی ئامرازەكانی ستانداردی نێودەوڵەتی، و پێشكەشكردنی ڕێنمایی لەسەر پرسەكانی بەڕێوەبردنی باج بەپێی بەرنامەیەكی چاكسازی كە پشت بە كارەكانی دەبەستێت لەسەر بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا لە ماوەی مامناوەنددا لە 3 بۆ 5 ساڵ، هەروەها ڕۆڵی ڕاوێژكاری و تەكنیكی لە ڕێگەی پشتگیریكردن لە دیزاینی پرۆسەی كڕینەكانی تەكنیكی.
    روونیشیكردەوە ئەم رێككەوتنە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی دێت بۆ بەرزكردنەوەی كارایی و ئەدای سەرجەم دامودەزگاكانی لە چوارچێوەی زنجیرەیەك رێوشوێنی چاكسازی بۆ دامەزراوە داراییەكان كە لەلایەن وەزارەتەوە گرتۆتەبەر بە ناساندنی سیستەمی مۆدێرن و هاوسەنگی لەگەڵدا و ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی ئێستا، لە ژێر چاودێری و پشتیوانی پسپۆڕان و ڕێكخراوە پێشەنگەكانی ئەم كەرتەدا.