بەغدا INA -
ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرمای كردووە.
لە بەیاننامەیەكی دەستە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوە كراوە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ چوارشەممە بە تۆزێكی سووك ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە روون دەبێت لەگەڵ خۆڵێكی سوك، هاوكات پلەكانی گەرما لە رۆژانی پێشوو نزیك دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەكیان تێدا روونادات بە بەراورد بە رۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات.
وە ئاماژەی بەوەشكردووە كەشوهەوای ڕۆژی هەینی ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باكوور كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، لە كاتێكدا چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشكردووە كەش و هەوای وڵات بۆ شەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و چوارشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: