دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بە شكۆمەندكردنی حیزبی بەعس قەدەغەكراو لە نەجەف

ناوخۆ
  • 7-06-2022, 10:36
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ سێشەممە مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباریان ڕاگەیاند كە شیعر و سروودی شكۆمەندی بۆحیزبی بەعسی قەدەغەكراوی دەخوێندەوە لە نەجەف. 
    بەیاننامەیەكی ئاسایشی نیشتمانی كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی( INA گەیشتووە: دوای وەرگرتنی زانیاری پشتڕاستكراوە و هاوپێچی ڤیدیۆكلیپێك دەربارەی دوو كەس كە داوای شكۆمەندی رژێمی پێشوو و حزبی بەعسی قەدەغەكراوی سەدام دەكەن لە میانی گردبوونەوەیەكی ژمارەیەك لە دانیشتووانی ناوچەكە لە شاری مشخاب لە وەستانێكی ئاشتیانەدا بۆ داوای خزمەتگوزاری، مەفرەزەكانی لە پارێزگاكە دەستیان پێكرد بەپێی فەرمانێكی دادوەری بۆ دەستگیركردنی ئەو دوو كەسەی كە شیعر و سروودیان خوێندەوە كە هەوڵی سپیكردنەوەی تۆماری تاوانی بەعسی سەدامی دەدەن، لەسەر بنەمای یەكێك لە فەرمانی دەستگیركردن بەپێی م/ (8) لە یاسای قەدەغەكردنی چالاكییەكانی حزبی بەعس و ئەو حزب ولایەنانەی ڕەگەزپەرستی و تیرۆریستی و كافرەكان.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، تۆمەتبارەكان ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەكان دەكرێن بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان.