تاران -INA- دورەید زوهەیر
ئەمڕۆ سێشەممە وەزیرانی ناوخۆ عوسمان ئەلغانمی و ئەحمەد وەحیدی ئێرانی تاوتوێی ئاسانكارییەكانی سەردانكەرانیان كرد بۆ ئەوەی لەرێگەی وشكانی بێنە ژوورەوە بۆ بەشداریكردن لە سەردانی ئەربەعینییە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) عوسمان ئەلغانمی وەزیری ناوخۆ لە تاران لەگەڵ ئەحمەد واحیدی هاوتا ئێرانییەكەی كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك بابەتی گرنگی بەرژەوەندی هاوبەش.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا باسیان لە ئاسانكارییەكان بۆ هاتنە ژوورەوەی سەردانكەران لەڕێگەی وشكانی بۆ بەشداریكردن لە سەردانی ئەربەعینییە و واژۆكردنی كۆمەڵێك لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا.