بەغداد / INA
ئەنجومەنی نوێنەران ،سبەی چوارشەممەی بۆ وادەی دەنگدان لەسەر یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان دیاریکرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تیایدا ھاتوە، "كارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ رۆژی چوارشەممە 8ی حوزەیرانی 2022، دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیازكراوی پاڵپشتیی فریاگوزاری و گەشەپێدان بۆ ئاسایشی خۆراك لەخۆدەگرێت.
جەختی لەوە کردەوە کە دانیشتنەکە لە کاتژمێر یازدە بەیانی دەست پێدەکات
پێشتر "حەسەن كەعبی " سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاندبوو، كە لیژنەكەی دەنگی لەسەر تەواوی بڕگەكانی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراكدا و رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد .
ئەلکەعبی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لیژنەی دارایی پەرلەمان بە گشتی دەنگی لەسەر رەشنووسی یاسای ئاسایشی خۆراک داوە".