بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، سبەی یاخود رۆژی دواتر لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری دەدات، هاوكات ئاماژەشی بەوەدا كە گوژمەی یاسایی 25 ترلیۆن دینار لەخۆی دەگرێت.
"موهەنەد ئەلخەزعەلی" ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردوە ، رایگەیاند، "لیژنەی دارایی دوای سێ مانگ لە گفتوگۆ و خستنەڕووی سەرجەم پێداویستیە دارییەکان لە لایەن لیژنەی داراییەوە یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری یەکلایی کردەوە و بە کۆی دەنگی لیژنەکە پەسەندکرا ، کە "لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر یاساکە داوە و کارەکانی تەواو کردوە.
ئاشکراشیکرد "سبهینێ یان چوارشهممه، له ئهنجومهنی نوێنهران، دوای بانگهێشتكردنی سهرۆكایهتی پهرلهمان بۆ ئهنجامدانی كۆبوونهوه، یاساكه دەخرێتە دەنگدان، داواش له ئهندامانی پهرلهمان دەکات دهنگ لهسهر یاساكه بدهن.
لە درێژەی قسەکانیدا "ئەلخەزعەلی" وتی، "هەموو بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە یاساکە وەرگیراوە، هیچ ناڕەزایەتییەکمان نەدۆزیەوە ، دەشڵێت "دڵنیاین لە تێپەراندنی یاساکە.
روونیشیکردەوە کە "کێشەی وانەبێژەکان بە یاسا چارەسەر کراوە و دەنگیان لەسەر ئەم بڕگەیە داوە، ھەروەک سەقفی دیاریکراوی یاساکەش لە ٢٥ ترلیۆن دینار تێنەپەرناکات.