بەغداد / INA
ئەمڕۆ دووشەممە"حاكم ئەلزاملی" جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستی كردەوە كە یاسای ئاسایشی خۆراك هەموو ئەو بڕە پارانە لەخۆوە گرتوە كە پێویستن بۆ دابینكردنی سەرجەم پێداویستیەكانی كەرتی كارەبا.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە رایگەیاندووە، "زاملی" بەئامادەبوونی"حەسەن ئەلعەزاری" سەرۆکی لیستی سەدر لەپەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ، پێشوازی لە "عادل كەریم " وەزیری كارەبا كرد.
بەپێی راگەیەندراوەکە "ئەلزاملی" ئاماژەی بەوە کردوە ئەنجومەنی نوێنەران بەهەموو شێوەیەک خوازیاری ئەوەبووە یاسای ئاسایشی خۆراک ، بڕگەیەک بۆ تەرخانکردنی بڕی 4 ترلیۆن دینار بۆ وەزارەتی کارەبا بە ئامانجی ئەوەی بتوانێت پارەی وەزارەتەکە بداتەوە بۆ کڕینی غازی هاوردەکراو، کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنان و زیادکردنی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان لەم وەرزە زۆر گەرمەی هاویندا.
ئاماژهی بهوهشكرد"ئەنجومەنی نوێنەران هەمیشە جەخت لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان دەكاتەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو تاوەرانەی کارەبا کە ئامانجی تیرۆرستان و گروپە تێكدەرەکانە داواشی لە كارمەندانی وەزارەتی كارەبا کرد کە ئەوپەڕی هەوڵی ناوازەی خۆیان بەخەنە گەڕ بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لە سیستەمی پێدانی کارەبای نیشتمانی و دڵنیابوون لە دابینکردنی کارەبا بۆ هەموو وڵات.