بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ رایگەیاند، پێشنیازێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دیاریکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە کردووە کە داوای لە شارەوانی بەغدا کردووە گەراجی گشتی بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل تەرخان بکات.
عەمید "زیاد ئەلقایسی" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردوە و رایگەیاند" فشارێکی زۆر لەسەر شەقامەکانی بەغدادا ھەیە و شەقامەكانی پایتەخت كۆنن و جگە لە بوونی زیاتر لە 4 ملیۆن ئۆتۆمبێل درزێکی زۆر لە شەقامەكاندا ھەیە .
ئاماژەی بەوەشدا كە “بەڕێوەبەرایەتیەكەی پەیوەست نی یە بە قیرتاوکردن و پاراستنی ڕێگاوبانەکان .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قەرەباڵغی و فشار لەسەر هاتوچۆ له شه‌قامه‌كانی پایته‌ختدا بریتییه له كردنه‌وه‌ی 90%ی شه‌قامه داخراوه‌كان و فراوانكردنی هه‌ندێك شه‌قامه‌كان .
راشیگەیاند"کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشنیاری پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار لەسەر هاتوچۆ، له‌وانه سنوورداركردنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل و دانانی بازاڕێكی ئازاد بۆ ئۆتۆمبێلی كۆن و گێڕانه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌زینی ئۆتۆمبێل.
جەختیشیكردەوە،لە سیستمی كۆكردنەوە بەسەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆدا بۆ وەرگرتنی رسوماتی رێگاوبان .
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوبەرێوەبەرە وتی"پێشێلکارییەکان کاریگەرییان لەسەر توندکردنی رێکارەکانی هاتوچۆ هەیە. ڕوونیشیکردەوە کە "داوایان لە شارەوانی بەغدا کردوە گەراجی گشتیی وەستانی ئۆتۆمبێل دیاریبکات بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی هاتوچۆ.