بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، "حەسەن ئەلكەعبی " سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، لیژنەكەی دەنگ لەسەر تەواوی بڕگەكانی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەدات و رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات.
"ئەلکەعبی" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعێراقی نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ، رایگەیاند، "لیژنەی دارایی پەرلەمان بەگشتی دەنگی لەسەر رەشنووسی یاسای ئاسایشی خۆراک داوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"لیژنه‌كه دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه ، ڕەوانەی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کراوە بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی واده‌یەک بۆ دانیشتن و ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاری بكرێت.
ھاوکات ئەمڕۆ دووشەممە "حاكم ئەلزاملی " جێگری یەكەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، داوایەکی خێرای بۆ پەسندكردنی یاسای پێشنیازكراوی خانەنشینی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران كرد.