بەبڕیاڕی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بە سەرجەم لقەکانیەوە بۆ دوای جەژن دواخرا

سیاسی
  • 6-06-2022, 21:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەلی حەمید الدلێمی،" وەزیری پەروەردە، بڕیاڕێکی ئاراستەی لیژنەی تاقیكردنەوەكان كرد بۆ دواخستنی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان بۆ قوتابیانی پۆلی شەشەم لە سەرجەم بەشەکانی بۆ دوای جەژنی قوربان.
    لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە، "دواخستنی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بۆ قوتابیانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە سەرجەم لقەکانی، کە بڕیاربوو رۆژی یەکشەممە (٣ی تەمموزی ٢٠٢٢) دەستپێبکات بۆ دوای جەژنی قوربانی پیرۆز دواخست . 
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وە کە " عەلی حەمید الدلێمی" وەزیری پەروەردە، بڕیاڕێکی ئاراستەی لیژنەی تاقیكردنەوەكان كردووە، کە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان بۆ قوتابیانی پۆلی شەشەم لە سەرجەم لقەكانی دوابخات بۆ دوای جەژنی قوربان، ئەمەش بۆ هاوکاتکردنی ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانە لەگەڵ ئەو پشووەی کە بڕیارە بۆ جەژنی قوربان دیاریبکرێت.
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە ئەم بڕیارە دەرفەتێکی زیاتر دەدات بە قوتابیان بۆ پێداچوونەوە بە بابەتەکانی خوێندن و دەرفەتێکی زیاتریش دەداتە خێزانە عێراقییەکان بە مەبەستی چێژوەرگرتن لە ڕۆژانی جەژن.
     ھاوکات روونیشیکردۆتەوە کە "وەزارەت دواتر خشتەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە ، پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکانەوە دادەنرێت و دیاریدەکرێت .