وەزارەتی پیشەسازی نیازی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە عێراق دا ھەیە.

ناوخۆ
  • 6-06-2022, 21:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA - مەحەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان پلانێکی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی عێراقی ئاشکرا کرد، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی بەشێک کارەکانی کارگەکانی ڕاگرتوە بەهۆی زۆری تێچووی بەرهەمهێنانەوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە نۆژەنکردنەوەی کارگەکان لە عێراق پێویستی بەپارەیەکی زۆر ھەیە .
     "عەمار ئەلجەنابی" راوێژکاری وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی راگەیاند"بۆ ئەوەی رێنیسانسێک لە کەرتی پیشەسازیدا ئەنجام بدرێت ، کە تیایدا کەرتی تایبەت و گشتی پێویستیان بە ئاسانکاری ھەیە بۆ رێکارەکانی بەشداریکردن لە وەبەرهێنان.
     ئەلجەنابی وتی" سەرەڕای ئاستەنگەکان لە ئێستادا کارگەیەکی کلۆری کۆمپانیای ئەلفورات بەکارخراوەتەوە ، کە زیاتر لە ١٠ ساڵە راگیراوە، جگە لە کارپێکردنی وێستگەی پترۆکیمیایی و هەروەها دانەوێڵەی چڕیی نزم بەرهەم هێنراو. 
    وتیشی : لە ئێستادا خۆبژێوی لە چیمەنتۆی عێراقدا پێشکەوتووە و دەستکەوتی ھەبوە ، بەڵام بەداخەوە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە مەودای 150-250 ، کە پێشبینی دەکرێت بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینیت بۆ ٣٥٠ ، بەشێک لە کارگەکان بەهۆی بەرزی تێچووی بەرهەمهێنانەوە بوەستن. 
     لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : "گرفتێکی گەورەمان هەیە لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ، کە بریتییە لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان دوای خەرجکردنی بڕە پارەیەک بە بڕی 3 ترلیۆن دیناری عێراقی بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگەکانی وەزارەتەکەمان لە ڕێگەی پلانی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2014 دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش، پلانەکە تا ساڵی ٢٠١٩ وەستا، کە کاریگەری لەسەر زۆربەی پڕۆژە جیاوازەکان هەبوو. لە نێوان ٥٠-٩٠%ی ڕاگرتن و لەناوچوون، جگە لە دوودڵی هەندێک کۆمپانیا بۆ ئامادەکاری بەهۆی هەڵپەساردنی هەمیشەیی گرێبەستەکە. 
     ھەروەک ئەلجنابی ئاماژەی پێدا "ھەنگاوەکانی بەرهەمهێنانان وەستاون، و لە ساڵی ٢٠١٦دا هەوڵیانداوە کۆمپانیاکان یەکبگرن و بەرەوپێش ببەن، بەڵام ئەم یەکگرتنە کاریگەری نەرێنی هەبوو، هەروەها ١٢ کۆمپانیای قازانج هەبوو کە تەنها بوون بە دوو کۆمپانیا.
    ھەروەھا نۆژەنکردنەوە پێویستی بە تێچوی زۆر هەیە، بە تایبەت کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤، بودجەی وەبەرهێنان وەستا و پشتگیرییە داراییەکان وەستاون ، و پڕۆژەکان بە هەڵپەسێردراوی مانەونەتەوە.
    ئەلجنابی ڕوونی دەکاتەوە کە "تەنها ئەو پڕۆژە بەردەوامن لە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا، دەست بەکار بون ، ئەوانەی کە لە ئێستادا رێژەی دەستکەوتی بەرزیان بەدەستهێناوە. 
     ئاشکراشیکرد کە "یەکەم جارە پەیوەندییەک لەنێوان کەرتی تایبەتدا هەیە کە لەلایەن فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراقەوە نوێنەرایەتی دەکرێت ، کە پەیوەندییەکی زۆرباشە و هاوکاری هاوبەشی بنیاتنەرە، بەتایبەتی کە زۆربەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ ساڵانی 2021 و 2022 کەرتی تایبەت چووەتە ناویان و وەبەرهێنانی تێدا کردووە و بۆ نموونە لە ئێستادا پلانێک هەیە بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێلی عێراقی.