کازمی پێشوازی لە ژمارەیەک هونەرمەندی سوری دەکات

سیاسی
  • 6-06-2022, 20:12
  • +A -A

    بەغداد /INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە"مستەفا کازمی" سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ژمارەیەک هونەرمەندی سووری کرد کە بەشداربوون لە چالاکییەکانی هەفتەی فیلمی سووریا، کە لەلایەن بەغدای پایتەختەوە میوانداری کراون.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)، رایگەیاندووە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا "کازمی" بەخێرهاتنێکی گەرمی لە هونەرمەندانی بەشداربوو کرد بە سەردانەکەیان بۆ عێراق، هەروەها بە پایەیەکی گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە کولتووری و هونەرییەکانی نێوان عێراق و سوریای زانی ، بەو پێیەی دوو وڵاتی جەوهەرین لە قووڵایی شارستانی ناوچەکە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە لە ھەریەک ھونەرمەندانی دیاری وەک "درید لەحام"و "ھالە بیتار" و " ئەیمەن زیدان"ھەروەھا دەرهێنەری بەناوبانگ " باسم ئەلخەتیب "و ژمارەیەک تر لە هونەرمەندی دیکەی سوری لە بواری سینەما لەنێو ئامادەبووانی دیدارەکەی "کازمی"دا بوون . 
     ھەروەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوە کە "هونەرمەندان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئامادەبوونیان لە بەغدای پایتەخت شان بەشانی هونەرمەندان و رۆشنبیرانی عێراقی، ھاوکات هیوای خۆیان دەربڕی بۆ زیاتر كاری هونەری و رۆشنبیری هاوبەش لەگەڵ هاوتا عێراقییەكانیان، كە هەڵگری نیگەرانییەكانی خەڵك و ئاواتەكانی جەماوەر بێت . 
     ھەر لەکۆبونەوەکەدا "حه‌سه‌ن نازم " وه‌زیری رۆشنبیری و "سه‌تام جدعان ئەلدندح" باڵیۆزی سووریا له‌ عێراق ئاماده‌بوون.