بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "حەسەن نازم" وەزیری ڕۆشنبیری، هەنگاوەکانی بەڕێوەچوونی هەفتەی ڕۆشنبیریی کەنداو و میسر لە بەغدا پشتڕاست کردەوە.
"نازم " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی راگەیاند، "یەکەم هەفتە رۆشنبیری لەگەڵ هونەری بەناوبانگی سووری بوو، بە میوانداریکردنی کۆمەڵێک هونەرمەندانی دیار وەک "درید لەحام" و "ئەیمەن زیدان"و "سەلما ئەلمەسری " و ژمارەیەکی تر لە ھونەرمەندان .
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی رۆشنبیری بەردەوامە لە میوانداریکردنی هەفتەی نوێی رۆشنبیری و هونەری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی لە چوارچێوەی سیاسەتی وەزارەت بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە رۆشنبیری و هونەریەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلان هەیە بۆ دانانی هەفتەیەکی ڕۆشنبیری سعودی و ئیماراتی، هەروەها پێشنیارێک هەیە لەگەڵ برا میسرییەکانمان بۆ میوانداریکردنیان بۆ ئەنجامدانی هەفتەیەکی ڕۆشنبیری و هونەری و شوێنەوارناسی.
لەبارەی دامەزراندنی هەفتەی رۆشنبیری عێراقی لە وڵاتانی عەرەبی، نازم روونیكردەوە كە "لە میانی كۆبوونەوەی وەزیرانی رۆشنبیری وڵاتانی عەرەبی لە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، كۆدەنگییەك لەسەر پێویستی ئاڵوگۆڕی هەفتەی رۆشنبیری هەبووە، بەو هۆیەشەوە بەم زووانە رۆشنبیران و هونەرمەندانی عێراق بە زمانی عەرەبی ئامادە دەبن لەو وڵاتانە.