بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئەوقاف و کارووباری هۆزەکان لە پەرلەمان ,داوای بانگهێشتکردن باڵیۆزی هیندستان لە بەغدا دەکات وەک ناڕەزای دەربڕین لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەی کە تیایدا هێرش کراوتە سەر پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت .
لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە " ئیدانەی قسەکانی و تەبێژی پارتی بھاراتیا جەناتا دەکات ، کە پارتی دەسەڵاتداری هیندستان و سوكایەتی بە پیرۆزییەکانی پێغەمبەری ئیسلام (محەممەد د.خ ) کردوە ، ھاوکات ئاماژەی بەوەدا کە "ئەم سووکایەتییە و کردەوە بەدخوازانە و شەرمەزارکەرانە کاردانەوەی جددی دەبێت ، ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت، لەوانەیە لێکەوتەی ترسناک بەدوای خۆیدا بهێنێت کە دەرئەنجامی مەترسیداری بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە و زیادکردنی ناکۆکی و گرژی لە نێوان گەلان دەبێت .
ھەروەک ئاماژهی بهوهشكردوە کە ئاینی ئیسلام ئایینێكی ئاشتی یە و ھەر سوكایهتییهك ئاراستهی (پێغهمبهر د.خ ) بكرێت، سوکاتەتیە بە تەواوی موسلمانان ، ھەر جۆرە ھێرشێک بۆ سەر ئایین یان بیروباوەڕ لەلایەن هەموو یاسا دروستکراوەکانی مرۆڤ و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕەتدەکرێتەوە و ئیدانە دەکرێت." حکومەتی عێراق "ڕۆڵی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە ڕەفتارانەدا دەگێڕێت و باڵیۆزی هیندستان بانگ دەکات و یاداشتێکی ناڕەزایی ئاراستە دەکات ، ھەروەھا پێویستە ڕێز لە بیروباوەڕ و ئایینەکان بگیرێت و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە ئەم کردارە چەوتانەیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی ببێتە وانەیەک بۆ ئەو کەسانەی کە هەوڵدەدەن زیان بە هێما پێکەوە ژیانی ئایینییەکان بگەیەنن.