بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی میسر، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، سامح شوكری و ئوردن، ئەیمەن سەفادی، ڕێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و بەرزكردنەوەی هاوكاریی سێ قۆڵی، هاوكات سەفادی ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی دەست دەكات بە دابینكردنی كارەبای عێراق لە كاتژمێر 100 سەرەتای ساڵی داهاتوو.
فواد حسێن لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو رایگەیاند: "لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن گفتوگۆمان كرد لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە وجیهان"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن باسمان لە پرسەكانی تایبەت بە سێ وڵاتەكە كردووە."
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەروەها باسمان لە كاری هاوبەشی نێوان هەر سێ وڵات كرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر كاریگەرییەكانی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا لەسەر وڵاتانی ناوچەكە"، ئاماژەی بەوەشكرد "رێككەوتین لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوان ئەو سێ وڵاتەدا".
لە بەرامبەردا سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر دووپاتیكردەوە، "سەردانەكەمان بۆ عێراق دەرفەتێكە بۆ بەرزكردنەوەی هاوكاری سێ قۆڵی"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئامانجی چوارچێوە سێ قۆڵییەكە پشتیوانیكردنە لە عێراق".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "كاردەكەین بۆ بەهێزكردنی پێگەی عێراق و گەڕاندنەوەی پێگەی لە ناوچەكە و جیهاندا"، ئاماژەی بەوەدا كە "چاوەڕوانی بەردەوامی كاركردن و هەماهەنگی نێوان هەر سێ وڵات دەكەین".
وە ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و میسر گفتوگۆمان لەسەر پرسی فەلەستین كردووە"، جەختی لەوە كردەوە كە "ئۆردن لەگەڵ عێراق لەسەر پەیوەندی كارەبا رێككەوتووە، و لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەست بە دابینكردنی كارەبا دەكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە خستنەگەڕی شارە پیشەسازییەكەدا ٩٠%مان بەدەستهێناوە".