بەغداد ـ
سەرۆک كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە، تەئكیدی لە لە پێویستی دامەزراندنی چوارچێوەی ھەماھەنگی ھاوبەش بەئاڕاستەی کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە كردەوەو راشیگەیاند: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بنەمایەکی گرنگی سەقامگیری ناوچەکەیە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر و ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن بەئامادەبوونی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.
ئاشكراشیكرد: لە دیدارەکەدا سهرۆک کۆمار تەئكیدی لەگرنگی بههێزکردنی پهیوهندییهکانی عێراق لهگهڵ میسر و ئوردن كردەوە له بواره جیاجیاکان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان له رێگهی لێکتێگهیشتن و رێککهوتنامەکان له چوارچێوهی ھەماھەنگی سێقۆڵی له بواری سیاسی و ئابووری و ئهمنی، ههروهها پتەوکردنی ھاریکاری و یەکخستنی ههڵوێستەکان لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سهقامگیری له ناوچەکەدا، ھاوکات ئاماژەی بەوەکرد پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بنەمایەکی گرنگی سەقامگیری ناوچەکەیە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح جەختی لە پێویستی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ناوچەکە كردەوە، بەرەو چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەرێمایەتی لەسەر بنەمای ھاریکاری ئابووری و بازرگانی بەئاڕاستەی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکانی ئاسایش و ئابووری و قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا.
لەلای خۆیانەوە ههردوو وهزیری دەرەوەی میسر و ئوردن سڵاوی عهبدولفهتاح سیسی، سهرۆكی میسر و شا عهبدوڵڵای دووهم، پادشای ئوردن - یان گهیانده سهرۆك كۆمار و ھەروەھا سهرۆك كۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی سهرۆكی میسر و پادشای ئوردن کرد.
ھاوکات ھەردوو وەزیری دەرەوەی میسر و ئوردن پاپەندبوونی وڵاتەکانیان دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش.