کازمی جەخت دەکاتەوە سەر شانازیکردنی عێڕاق بەپەیوەندیەکانی لەگەڵ میسر و ئوردون.

سیاسی
  • 6-06-2022, 16:02
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوەکردەوە
    کە عێڕاق شانازی بەپەیوەندیەکانیەوە دەکات لەگەڵ میسروئوردن.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
    کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە کەوت وتی کازمی پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی کۆماری میسر سامح شکری و وەزیری دەرەوەی شانشینی 
    ئوردن ایمن سەفەدی بەئامادەبونی وەزیری دەرەوەی عێڕاق فوادحسین.
    کازمی لە سەرەتای دیدارەکەدا شانازیکردنی عێڕاقی دەربڕی بەپەیوەندیەکانی لەگەڵ هەردوووڵات و بەگرنگیشی زانی کە پەڕە بەو پەوەندیانە بدرێت.
    جەختیشی کردەوەلەسەر گرنگبوونی هاریکاری و هەماهەنگی لەهەڵوێستەکاندا بۆ سەقامگیری ناوچەکە، ئاماژەشی کرد بەوەی کارکردن لەسەر بڕیارەکانی لووتکەکانی نێوان هەردوووڵات دەبێتە مایەی دابینکردنی ئایندەیەکی باش بۆ هەرسێ وڵات.
    وەزیری دەرەوەی ئوردن سڵاوی شای ئوردن شا عەبدوڵڵای دووەمی بە کازمی گەیاند و وەزیری دەرەوەی میسریش سڵاوی سەرۆک کۆماری میسر عبدالفتاح سیسی بە کازمی گەیاند .
    شاندەکە جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەیەکی هاوبەش بۆ ئو ئاڵنگاریانەی کە هەرسێ وڵات بەرەنگاریان دەبنەوە.
    لەدیدارەکەدا باس لە هاریکاری ئەمنی و بەرگری هاوبەش کرا دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان و جەختیش کرایەوەسەر بەردەوامی لەسەر هەماهەنگی
    گۆڕینەوەی زانیاری بۆدابینکردنی
    ژینگەیەکی دڵنیا بۆ گەشەسەندنی ئابووری پتەوکردنی گەشەی بەردەوام بۆبەرژەوەندی هەرسێ وڵات