وەزیری تەندروستی: کۆبوونەوەکان بۆ ئامادەكردنی یاسای بیمەی تەندروستی بەردەوامە

ناوخۆ
  • 6-06-2022, 15:39
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزیری تەندروستی هانی عەقابی ئەمڕۆ دووشەممە، دووپاتیکردەوە: کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە جیاجیاکانی بەرپرسیارێتی وەك پەرلەمان و وەزارەتەكان بەردەوامن بۆ پەرەپێدانی داڕشتنێكی گونجاو سەبارەت بە یاسای بیمەی تەندروستی.

    عەقابی لەوتارێکدا لەمیانەی میوانداریکردنی لەئەنجومەنی نوێنەران كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند:کۆبوونەوە وەزارییەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە بۆچوونێكی هاوبەش لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەت و كادرانی دەستەی دڵنیایی تەندروستی و ئەندامانی سەندیكاكان بۆ پەرەپێدانی میکانیزم و ستانداردی گونجاو بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی باش و چاودێری تەندروستی باش بۆ هاوڵاتیان.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی و ئەندامانی سەندیكاكان وۆرکشۆپی هاوبەشیان ئەنجامدا کە لە ڕێگەیەوە ئاسانكاری دەكات بۆ پرۆژەی دڵنیایی تەندروستی.
    رونیشیكردەوە: هەموو ئەو کارمەندانەی کە لە یاسای بیمەی تەندروستیدا کار دەکەن شارەزاییان هەیە و توانای پێویستیان لە ڕێگەی وۆرکشۆپەکانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەدەست هێناوە.