بەغداد/INA وسام الملا
سەرۆکی لێژنەی دارایی حسن الکعبی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە
ڕوونیکرەوە کە سبەینێ دەنگدان لەسەر یاسای ئاسایشی خوراک یەکلاکەرەوەدەبێت .
کەعبی لە میانەی کوونەوەیەکدا وتی لەگەڵ ئەادامانی لێژنەی دارایی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی لێژنەکەمان ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی خۆی بەئامادەبوونی لێژنەی یاسایی و سەرۆکی لێژنەی شەهیدان ئەنجامدا و وتیشی کە یاساکە پێش کۆتایی خولی یاساڕێژی پەرلەمان دەنگی لەسەردەدرێت.
هەروەها وتی کە تەنها دەنکدان ماوە لەسەر بڕیارەکە سازانیش هەیە لەسەر پشکە داراییەکان کە لە 25 ترلیۆن زیاتر نیە و دابەشکراوەتە سەر کەرتە گرنگەکان وەک ئاسایشی خۆراک
کڕینی گەنم و شایستەی جووتیاران و پشکی وەزارەتی کارەباو هاوردەکردنی گاز لە وەرزی هاویندا.
ڕوونیشی کردەوە کەلە یاساکەدا
دەرماڵەی وانەبێژان و خاوەن باوەڕنامەکان و دابینکراوە دەسەڵات دراوە بە وەزیری دارایی کە ڕێکارەکان وەربگرێت ، وتیشی کە پشکی پارێزگاری کۆمەڵایەتی و بڕەکانی پترۆدۆلار
بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەکان و زیانکەوتوانی سەربازی و بڕەپارە بۆ دەزگای شەهیدان و زیندانیان دابینکراوە.
هەروەها کەعبی وتی کە هیوادارین کە ئەنجومەنی نوێنەران بەگیانی لێبووردەیی مامەڵە بکات و هەست بەنوێنەرانی خۆی بکات لە ئەنجومەنەکە ، وتیشی هەندێک جیاوازی بچوک هەن کە چارەسەردەکرێن لەلێژنەی دارایی.
وتیشی کە ئێمە لەبارودۆخێکی سیاسی و ئەمنی ئابووریداین،
پاش گرانبوونی کاڵاوشمەک و ئابووری عێڕاقیش فشەڵە و تەنها پشت بەنەوت دەبەستێت ، وپێویستیمان بە وەهەیە زیادەکە له بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا خەرج بکەین.
جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە لێژنەی دارایی ئەمڕۆ دەنگ لەسەر یاساکە دەدات تاکو سبەی پێشکەش بە ئەنجغومەنی نوێنەران بکرێت چ بە ڕازیبوون وەیان بە ڕەتکردنەوەی یاساکە