بەغداد/INA
وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی نیشان دا دەربارەی نووسراوێکی زاملی بۆ دابینکردنی دەرماڵە بۆ وانەبێژان و کارگێڕەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زاملی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وەزارەت ڕازی بوو بە ناوەڕۆکی
نووسراوەکەی زاملی بۆ دابینکردنی دەرماڵە بۆ وانەبێژان و کارگێڕان و تێچووی دامەزراندنی دەرچووانی دووساڵی پێشوو لە پزیشکان و دەرمانسازان و پەرستکاران زانستکاران لە یاسای ئاسایشی خۆراک.
هەروەها وتی کە لە یاساکەدا تێچووی حەواڵەکردنی کرێگەرەکان بۆ گرێبەستکارانی بڕیاری 315 دابیندەکرێت کە بە بڕیاری 337 ی ساڵی 2019
ڕێکخراوەتەوە کە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.
وتیشی کە وەزارەتی دارایی بەهەمان شێوە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەگەڕخستنەوەی ئەوانەی کە گرێبه ستەکانیان تەواو بووە لەوانەی کە لەکۆمپانیاکانی بۆڕیسازی و بەرهەمە نەوتیەکان کاریان کردووە و دەرچوانی پەیمانگەی
نەوت و پەیمانگەی بەندەرەکانیش دەگرێتەوە.