بەغداد / INA ورد عبدالامیر
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کەدەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی خڕکردنەوەی ئاو ئاشکراشی کرد کە دەستیکردووە بە پڕۆژەی جێگیرکردنی گردۆڵکە خۆڵاویەکانی دوو پارێزگا.
بەڕێوەبەری بەشی پلادانان و بەدووداچون لەفەرمانگەیدارستانونەهێشتنی بیابانبوون لەوەزارەت سرمد کامل بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقیەی ڕاگەیاند کەپلانەکانی تایبەتبە بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون بەردەوامەلەپارێزگاکاندا ئەنجام دەدرێت و گردۆڵکە خۆڵاویەکان جێگیردەکرێن و پڕۆژەی مێرگەکانیش ئەنجام دەدرێن.
جگەلەوەش گۆڕانکاری کەش وهەوا پێویستی بە هاوکاری دەزگا ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە ، چەند پڕۆژەیەک لە سەروبەندی جێبەجێکردندان لەوانە پڕۆژەکانی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کە لە تەواوکردنی پڕۆژەکانی چەسپاندنی گردۆڵکە خۆڵاویەکان و کەمکردنەوەی نشێوی چۆڕاوگەییدا بەرجەستە دەبێت لە شارەکانی ناسڕیە و سەماوە و هەروەها درەختاندنی
گوزەرگە خێراکان.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەم پڕۆژانە چەند ساڵێکیان پێویستە.
وتیشی کە دروستکردنی مێرگ پەیوەندی بە ئاوی ژێرزەویەوە هەیە چونکە پویستە سەرچاوەکانی ئاو لەو کەمئاویەدا ڕێکبخرێن لە ئێستاشدا هەماهەنگیەکی چڕ لەگەڵ وەزارەتی سامانی ئاویدا هەیە بۆئەم مەبەستە.
هەروەها وتی کە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پڕۆژەی خڕکردنەوەی ئاوی لەبندەستدایەبۆ گلدانەوەی ئاو بۆ وەرزی هاوین.