پەرلەمان بەڵێنی زیادكردنی تەرخانكردن بۆ دامەزراوەی شەهیدان دەدات

ناوخۆ
  • 6-06-2022, 12:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دامەزراوەی شەهیدان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بەڵێنی پەرلەمانیان وەرگرتووە بۆ زیادكردنی تەرخانكردنی پەرلەمانی و ئاشكراشیكرد: ئاراستەیەك هەیە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای قوربانیانی تیرۆر.
    تارق مەندەلاوی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی شەهیدانی قوربانیانی تیرۆر لە دامەزراوەی شەهیدان بە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان، میوانداری كادرانی پێشكەوتووی دامەزراوەی شەهیدانی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك دۆسیە و بابەتی گرنگی تایبەت بە كاروباری شەهیدان.
    وتیشی: كۆمەڵێك كێشە هەیە و لەسەری ڕێككەوتوون، لەوانە هەمواركردنەوەی یاسای قوربانیانی تیرۆر و هەروەها زیادكردنی تەرخانكردنی دامەزراوەی شەهیدان لە بودجەی ئەمساڵدا، جگە لە خستنەسەر داواكارییەك بۆ دانانی تەرخانكردن لە یاسای ئاسایشی خۆراك و پێشكەشكردنی بۆ لیژنەی دارایی,
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میوانداریەتیەكەی پەلەماندا ئەوەخرایەڕوو كە چاو بەسندوقی شەهیداندا بخشێنرێتەوە و وەزارەتەكان هاوكاربن لەجێبەجێكردنی بڕگەیەك لەسەر كەسوكاری شەهیدان.
    رونیشیكردەوە: دامەزراوەكە پابەندیی و سوودی بەرچاوی هەیە بۆ كەسوكاری شەهیدان كە پێویستی بە تەرخانكردنی زیاتری دارایی هەیە.