هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ڕادو دۆبرێ باڵيۆزى تازه‌ى ڕۆمانيا له عيراق كرد.
له‌راگه‌یندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه راگه‌یاندووه" له ديدارێكدا كه‌به‌رپرسى نووسينگه‌ى هه‌ولێرى باڵێۆزخانه‌ى ڕۆمانيا، ئاماده‌ى بوو.سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرى و هاريكارييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا. لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى تازه‌ى ڕۆمانيا له عيراق، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاریی هاوبه‌ش نيشان دا به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، وزه، كشتوكاڵ، بانكدارى، كولتوورى و خوێندنى زانكۆييدا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتوو كه‌هه‌ردوولا وه‌به‌رهێنان و ده‌رفه‌تى كاريان بۆ كۆمپانيا ڕۆمانييه‌كان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و باڵيۆزى ڕۆمانيا باسى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ كاراكردنه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانيى نێوان ڕۆمانيا و عيراق كرد. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به پێويستى زانى هه‌رێمى كوردستانيش له‌و ليژنه‌يه‌دا به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌رت و بوارانه‌ى كه هه‌ن، سوودمه‌ند بێت.
دۆخى سياسيى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى ئاواره و په‌نابه‌ر‌ان له ڕۆمانيا و هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ته‌ورێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.