لە گومرگی ناوچەی ناوەڕاست دەست بەسەر 22 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گیرا كە سەرپێچیان كردووە

ناوخۆ
  • 6-06-2022, 11:57
  • +A -A

    بەغداد - INA 

    دەستەی گشتی گومرگ ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: بەشی لێكۆڵینەوە و بەرنگاربونەوەی قاچاغی لە گومرگی ناوچەی ناوەڕاست دەستیان بەسەر 22 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرت كە كەلوپەلی جۆراوجۆری پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردنیان پێبوو.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لێكۆڵینەوەكانی گومرگ بە پشتیوانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی/ هۆبەی ئاسایشی ئابووری و پۆلیسی گومرگ توانیان لە دەروازەكانی بەغداد دەستبگرن بەسەر 22 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا كە بە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردن كەلوپەلیان پێبوو، كە بریتیبوون لە كرێنی بورج، دەنكۆڵەی پلاستیكی، چبسن بۆرد، خواردن، كەلوپەلی ناوماڵا، ئامێری كاربایی، كەلوپەلی جۆراوجۆری تر. 
    ئاشكراشیكرد: ڕێكاری یاسایی گیراوەتە بەر بەپێی یاسا و ڕێساكان لە بواری جێبەجێكردندا.