نەزاهە: پشكنەری گشتی پێشوی وەزارەتی تەندروستی بە حەوت ساڵ زیندانی سزادرا

ناوخۆ
  • 6-06-2022, 11:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: پشكنەری گشتی پێشوی وەزارەتی تەندروستی بەهۆی زیانگەیاندنی بە ماڵی گشتی بە حەوت ساڵ زیندانی سزادراوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی رەسافە بۆ كەیسەكانی نەزاهە سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر پشكنەری گشتی پێشووی وەزارەتی تەندروستیدا سەپاند بێ‌ ئامادەبوونی خۆی، بە هۆی زیانگەیاندنی بە ماڵی گشتی.
    ئاشكراشیكرد: سزای تۆمەتبارەكە لە ئەنجامی وەرگرتنی بەخشین بووە لە فەرمانگەی كلینیكە پزیشكییە كۆمەڵایەتیەكان بە بڕی 200 ملیۆن دینار و خەرجكردنی بەپێچەوانەی مەرج ورێنماییەكانی بەخشینەوە.
    رونشیكردەوە: كە دادگا دوای ئەوەی زانی ئەو بەڵگەنەی كە لەم كەیسەدا بەدەستهاتوون گەیشتە قەناعەتێكی تەواو بڕیاری زیندانیكردنی بۆ حەوت ساڵ دەركرد، بە پێی بڕگەكانی مادەی 340ی یاسای سزادان، مادەی (340) لەتۆماری سزاكەدا ئاماژە بەوە دەكات كە هەر فەرمانبەرێك یان كە كارمەندێكی كەرتی گشتی كە بەمەبەست زیان ماڵ یان بەرژەوەندی ئەو كەسە بگەیەنێت كە تێیدا كاردەكات سزا دەدرێت بەزیندان بەپێی پیشەكەی یان دەرماڵەی ئەو كەسانەی كەپێی سپێردراوە.