بەغداد - INA
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: كەشتیەكی بارهەڵگر كە 51 هەزار تۆن گەنمی باركردووە گەیشتووەتە بەندەری ئومقەسر، كە پێشتر وەزارەتی بازرگانی گرێبەستی بۆ كردوە.
وەزارەتی بارگانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەشتییەكی باركراو بە 51 هەزار تەن گەنمی بیانی گەیشتوەتە بەندەری ئوم قەسری باشوور ، ئەمەش یەكێكە لە گرێبەستەكانی پێشتری وەزارەت كە لە ڕێگەی تەندەری فەرمییەوە كراوە.
بەپێی بەیاننامەكە محەمەد حەنوون، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە رایگەیاندووە: داگرتنی بارەكانی كەشتییەكە بە پێوەری گەورە بەپێی پلانی بازاڕكردن و گواستنەوە دەستی پێكردوە كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بۆ كۆگاكانی پارێزگاكان دەگوازرێتەوە.
وتیشی: باری كەشتییەكە بەشێكە لەو چەند بڕەی كە لەلایەن وەزارەتەوە گرێبەستی بۆكراوە بۆ كڕینی بەپەلە بۆ تەواوكردنی بەشی دواتری ئارد لە كۆبوونی خۆراك.
ئاشكراشیكرد: گرێبەستی تر هەیە لەگەڵ وڵاتانی ئوسترالیا و ئەمریكا و كەنەدا لەچوارچێوەی میكانیزمەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتن كە دوای پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك كە ئێستا لەئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەسەر دەكرێت جێبەجێدەكرێت كە ئەمەش وەرچەرخانێكی گرنگە بۆ پشتگیریكردنی كۆبوونی خۆراك لەبەر ڕۆشنایی قەیرانەكانی جیهان بەهۆی گرانی نرخ و دابەزینی بەرهەمی جیهانییەوە.