هەولێرـINA
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند" کەبەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، هەروەها فەرمانگەی میدیا وزانیاری لەڕاگەیندراوێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە وتی" سبەی دووشەممە ٦حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عبدالحکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.