وەزیری ژینگە دەستپێكردنی پلانی جێبەجێكردنی كاری كەشوهەوا لە عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 5-06-2022, 22:06
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ یەكشەممە، جاسم ئەلفەلاحی، وەزیری ژینگەی دەستپێكردنی پلانەكانی بۆ جێبەجێكردنی كردەوەی كەشوەوا لە عێراق ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتە كە زۆرترین زیانیان بەسەر گۆڕانكاری كەشوەوادا گرتووە.
    ئەلفەلاحی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا هاتووە، رایگەیاندووە : عێراقییەكان بەدەست تەحەدای ژینگەیی گەورەوە دەناڵێنن، لەوانە كەمی ئاو، بیابانبوون و گۆڕانی كەشوهەوا،ئاماژەی بەوەشكرد : جیهان كاریگەریی گۆڕانكارییەكانی كەشوەوا بووە، هەرچەندە بە رادەی جیاوازە، ئاماژەی بەوەشدا كە عێراق یەكێكە لەو پێنج وڵاتەی لە جیهاندا كە زۆر كاریگەریی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای لە رێگای كەمی ئاو، وشكەساڵی، بیابانبوون، كەمبوونەوەی كشتوكاڵی و ناوچەكان، جگە لە فشارە گەورەكان بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی و زیادبوونی خواست لەسەر وزە.
    ئەلفەلاحی جەختی لەوە كردەوە : دەستپێكردنی پلانەكان بۆ جێبەجێكردنی كردەوەی كەشوهەوا لە عێراق، بە پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە بریتییە لە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا لەڕێگەی دامەزراندنی ئەو پرۆژانەی كە ڕووبەڕووی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دەبنەوە، لەنێویاندا دەستپێشخەری بوژانەوەی رافیدەین كە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پێشكەش دەكرێت، كە بریتییە لە دامەزراندنی دارستان و دارستانكردن لە هەموو عێراق، هەروەها چارەسەركردنی كەمی ئاو بە ناساندنی میحوەر ژینگەیی و گۆڕانی كەشوهەوا وەك سەكۆیەكی نوێ بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئاو.
    ئەلفەلاحی ئاماژەی بەوەدا كە عێراق هەنگاوی گرنگی ناوە بەرەو كردەوەی كەشوهەوا، ڕوونیكردەوە كە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بەرپرسیارێتییەكی نێودەوڵەتی و كۆمەڵایەتییە نەك تەنیا بەرپرسیارێتییەكی حكومی.