بەغدا : كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی سەبارەت بەشەپشكی ئاوی خۆی دەكات

ناوخۆ
  • 5-06-2022, 21:53
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    مەهدی رەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە كە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ئارادایە بۆ دەستەبەركردنی پشكی ئاوی عێراق.
    ئەلحەمدانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : دیالۆگەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامن، بڕیارە نێردەی تایبەتی سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی عێراق بكات، بەڵام تا ئێستا وادەی سەردانەكە دیاری نەكراوە.
    هیوای خۆی دەربڕی كە سەردانەكە نزیك بێت لە تاوتوێكردنی قەیرانی ئاو كە لە هەموو ناوچەكەدا ڕوودەدات، هەروەها تاوتوێكردنی پشكی ئاوی دادپەروەرانە و یەكسان بۆ عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو شاندە ئێرانییەی كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆك كۆماری ئیسلامی سەردانی عێراقیان كرد، لەبەردەم سەرۆك وەزیران رایانگەیاند كە وەزیری وزەی ئێران سەردانی عێراق دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر لقە هاوبەشەكان، هەروەها بەڵێنی دانوستانیان دابۆ گەڕاندنەوەی ئاو.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی، ئێمە چاوەڕێی سەردانەكەی لایەنەكانی ئێران و توركیا دەكەین، دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم سەردانانە بە هۆی سروشتی ئەو پەیوەندییەی كە ئێمە بە دوو وڵاتەوە دەبەستێتەوە و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەدی دێن، كە نیگەرانی گەورەی ئێمە بۆ ئەو دووپات دەكەینەوە و هەمیشەیی بوون.
    جەختیشیكردەوە : مافی ئاوی عێراق هێلی سوورە كە ناتوانرێت سازش لەسەر بكرێت و لەسەر حیسابی خۆی ، لە كۆتاییدا وتی: ئێمە توند دەبین لە داواكردنی مافەكانمان، هەروەها هەمووان دەزانن نیگەرانی گەورەمان بۆ پشكی ئاوی عێراق هەیە.