بەغدا – ا ه ع سەعد حەدیسی وتەبیێژی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی هەر دوو وەزارەتی تەرندروستی و پەروەردەی حكومەتی هەرێم لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە دابەشدەكرێت. لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) سەعد حەدیسی رایگەیاند: لە دوو رۆژی داهاتوودا موچەی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت. سەبارەت بە وەزراەتەكانی تری حكومەتی هەرێمیش، حەدیسی رایگەیاند: تا ئێستا وردبینی لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانە بەردەوامە و لە دوای تەواوبوونی وەردبینی دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەش دەكەن.