بەغداINA -
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی 14 تیرۆریستی لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە دەستكەوتانەی كە دەزگای هەواڵگری لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕاوەدوونانی پاشماوەی چەتەكانی داعشەوە بەدەستی هێناوە، پاڵەوانەكانی ئاژانسەكە ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی جیاوازیان ئەنجامداوە،بە پشتبەستن بە زانیارییە وردەكانی هەواڵگری لە بەغدای پایتەخت.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە ئۆپەراسیۆنەكان بووە هۆی دەستگیركردنی 14 تیرۆریست، لەنێویاندا سەركردە دیارەكان، ئاماژەی بەوەشكردووە : پاڵەوانەكانی دەزگای هەواڵگری دەستیانكردووە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە كردووە كە تیایدا شێوازی تەكنیكی بەكارهێنراوە بۆ بەدواداچوونی ئامانج و بۆسە پێویستەكان تاوەكو ئەوان لە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دەستگیركران.
جەختیشی كردەوە كە : دەستگیركردنی تیرۆریستان لە سەیتەرە ئەلتاجی، سەیتەرەی شەعب، سەیتەرەی هۆر رەجەب، ناوچەكانی كەسایبە لە ناحیەی مەداعین، ئەلعاریفیە لە پردی دیالە، ئەبوغرێب رووی داوە، ناوچەی ئەلغەزالیە و ناوچەی دۆرە، جگە لە سەیتەری بەغدا – واست.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە هەوڵی پیاوە ئازاكان لە دەزگای هەواڵگری سەركەوتنی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەو پێیەی سەركردە دیارەكانی تیرۆریست لەنێو ئامانجە پێویستەكاندا بوون، ئەوانیش ئەبو سەفانە و ئەبو عومەر و ئەبو موسعەب ،ئەندامی بەناو دەستەی ئامادەكردنی گشتی و دوای ڕاكێشانیان و دانانی بۆسە بۆیان، ئاماژەی بەوەدا كە بەم ئۆپەراسیۆنە بروسكە، دەزگای هەواڵگری گورزێكی توندی لە چەتەكانی تیرۆریستی داعش داوە، تێكیان شكاندن و چاڵەكانی شانە نووستووەكانیان لە دڵی عێراقدا وێران كرد لە بەغداد.