سەدر سێ كەسایەتی بۆ لیژنەی گەڕانەوەی موڵكی مەسیحییەكان و كەمینەكان دیاریدەكات

سیاسی
  • 5-06-2022, 20:26
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ یەكشەممە موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، راسپاردنی سێ كەسایەتی بۆ لیژنەی گەڕاندنەوەی موڵكی مەسیحییەكان و كەمینەكانی دیكە راگەیاند.
    ئەلسەدر لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە ئەو كەسایەتییانە هەریەكێك لە:
    1- عەون ئال ئەلنەبی.
    2- موهەنەد ئەلموسەوی.
    3- حەسەن كەریم ئەلكەعبی.
    لە لیژنەی گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵكی برا مەسیحییەكان و باقی ئەو كەمینانەی كە سكاڵا لەسەر دژی ئەو دەستدرێژیكارانە تۆمار دەكەن هەركەسێك بێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : داوا لە لیژنەكە دەكەم بە باشی بەدواداچوون بۆ ڕاستییەكان بكەن و لە هەموو كارەكانیاندا خولێكی خۆپارێزی بگرنەبەر، لیژنەكە لە كارەكانی پێشوویدا سەركەوتنی خۆی سەلماندووە، كە پێویستی بە درێژكردنەوەی كارەكانی كردووە، بۆیە خوای گەورە بە باشترین پاداشتیان خەڵاتیان بكاتەوە.