بەغدا –INA -
ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە داوای لە وڵاتانی گروپی پەیوەندی عەرەبی كرد لە ژێر رۆشنایی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیادا رێڕەوێكی دیالۆگ دروست بكەن بۆ ئەوەی كاردانەوەی پەرەسەندنی ململانێكان لە هەموو ئاستەكاندا كۆنتڕۆڵ بكەن.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : ئەمە لە كاتی بەشداریكردنی ئەمڕۆ حسێن هاتووە، لە كۆبوونەوەی گروپی پەیوەندیی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزارەتی سەبارەت بە قەیرانەكانی ئۆكرانیا، كە پێشتر داوای كردووە وەك.لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، بە بەشداری ئەحمەد ئەبوغەیت سكرتێری گشتی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی، و وەزیرانی كاروباری دەرەوەی كۆماری عەرەبی میسر، شانشینی هاشمی ئوردن، شانشینی سعودیە، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و كۆماری دیموكراتی جەزائیر.
و ئاماژەی بەوەشكردووە لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیر سوپاسی ئەمینداریەتی گشتی كۆمكاری عەرەبی و سكرتێری گشتیی كرد بۆ وەڵامدانەوەی داواكاری عێراق بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆبوونەوەیە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە رایگەیاندووە و بەپێی راگەیەندراوەكە پێكهێنانی ئەو گروپە پەیوەندییە لەسەر بنەمای درك كردنی مەترسی و كاردانەوەی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بووە لەسەر دۆخی گشتیی جیهانی، بەتایبەتی لە بوارەكانی وزە و ئاسایشی خۆراكدا.
حسێن ئاماژەی بەوەشكرد دۆخی جەنگ ئاڵۆزتر و كاریگەرتر بووە لەسەر ناوچەكە، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی مەترسییەكان لە زۆرێك لە وڵاتان بەهۆی گرانبوونی نرخی وزە و كەمبوونەوەی زۆرێك لە دانەوێڵە و پێداویستییەكان، هەروەها كاریگەرییەكانیان لەسەر كۆمەڵگە جۆراوجۆرەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفرێقای باكوور.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە لە كۆتاییدا ئامادەبووان ستایشی دەستپێشخەرییەكانی عێراقیان كرد بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە و لێكۆڵینەوە لە میكانیزمە ئەگەرییەكان بۆ كاركردن لەسەر چالاككردنی پێشنیازەكە.