زاملی: ئۆپەراسیۆنی قاچاخی نەوت هەیە بەسەرپەرشتی كۆمپانیا نەوتییەكان و مافیاكان ڕوودەدات

سیاسی
  • 5-06-2022, 20:06
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ یەكشەممە حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستی كردەوە كە قاچاخكردنی وەرگیراوەكانی نەوت دەگاتە نیوەی قەبارەی سەرچاوەی راستەقینەی نەوتی عێراق، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەچێتە دەست ئەو مافیا و لایەن و كۆمپانیایانەی نەوتی نێودەوڵەتییان بەكرێ گرتووە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە و گوتی : كە ئەمڕۆ زاملی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی لیژنەكانی نەوت و وزە و ئەمن و بەرگری پەرلەمان،لە كاتی میوانداریەكەی فەرماندەی پۆلیسی وزە و لیوا غانم محەمەد و ژمارەیەك سەركردە و ئەفسەر لە فەرماندەیی پۆلیس كرا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پاسەوانەكانی پۆلیسی نەوت و وزە.
    زاملی لە میانی میواندارییەكەدا كە لەسەر داوای نوێنەر حەیدەر ئەلمەنسووری ئەنجامدرا، وتی : ئەوەی بە زانیارییە پشتڕاستكراوەكان ئاماژەی پێدەكرێت ئەوەیە كە ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخكردنی وەرگیراوەكانی نەوت دەگاتە نیوەی قەبارەی سەرچاوەی ڕاستەقینەی نەوتی عێراق، ئەمەش بە واتای بەفیڕۆدانی سامانی دارایی زۆر گەورە دێت، كە دەچێتە دەستی مافیاكان و لایەنە كاریگەرە تایبەتمەندەكان،كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكانی بەكرێ گرت بۆ دانانی ئامێری قاچاخكردن.
    وە ئاماژەی بەوەشكرد : تێكدەری كاریگەری لەسەر كەرتی كارەباش هەبووە، كە تاوەرەكانی وزە جارێك لەسەر دەستی تیرۆر بە ئامانجی تێكدانی سەقامگیری بۆردومان كران، چەند جارێكیش لەسەر دەستی لایەنە كاریگەرەكان كە بەدوای بەدەستهێنانی گرێبەستی چاككردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی ئەو تاوەرانەدا دەگەڕێن كە تێكدەدرێن، بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم پێشێلكاریانە كاریگەری لەسەر، هەروەها دەروازە سنوورییەكان، باج، گومرگ، و بەندەرەكان،وڵات و عێراقییەكان هەموویان بێبەش دەكەن لە داهاتێكی گەورە، گۆڕانكارییەكی ئەرێنی گەورە دەكات ئەگەر بچنە ناو ئاراستەی دروست.
    جێگری یەكەم دووپاتی كردەوە كە كەمكردنەوەی ئەم پێشێلكاریانە پێویستی بە وەستانێكی جددی هەیە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و پێشكەشكردنی پاڵپشتی تایبەت بە خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان بۆ كۆتاییهێنان بەم دیاردەیە كە مەترسی لەسەر ئابووری عێراق دروست دەكات و تواناكانی وڵات تێكدەدات، هەروەها دەبێت لێیان بدرێت هەر چەند لایەن لەپشتیان بێت.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەم رایگەیاند : لە میانی كۆبوونەوەكەدا روونكردنەوە لەبارەی ژمارەیەك دۆسیە كراوە، لەوانە دۆسیەی كارمەندانی پۆلیسی وزە و گۆڕینیان بۆ هاوڵاتی مەدەنی، هەروەها ئەو پێشێلكارییانەی لە هەندێك ناوچە روودەدەن، ئاسایشی پتەو و ڕێوشوێن و بنبڕكردنی توخمە گەندەڵەكان.