بەغداINA -
مستەفا غالب میخیب پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممەپشتڕاستی كردەوە كە كەرتی بانكی عێراق گەشەسەندن و كرانەوەیە بەڕووی دەرەوەدا كردووە.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكی ناوەندی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەكردووە مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، پێشوازی لە شاندێكی بانكی ناوەندی میسر كرد، كە جێگری پارێزگاری میسر دكتۆر شەریف عاشور سەرۆكایەتی دەكات، لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمیدا هاتووە.
ئاماژەی : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عێراق و میسر كرد لەسەر ئاستی كەرتی بانكی و بەهێزكردنیان بۆ خزمەتكردن بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات، هەروەها بۆ بەرزكردنەوەی گشتگیری دارایی.
جەختیشی كردەوە كە بانكی ناوەندی عێراق هەمیشە هەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ بانكە ناوەندییەكانی وڵاتانی جیهان پەرەپێبدات، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و زیادكردنی هاریكارییەكان، كە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەرتی بانكی عێراق شاهیدی گەشەسەندن و كرانەوەیە بەڕووی دەرەوەدا، روونیكردەوە سەردانە هاوبەشەكانی نێوان بانكی ناوەندی عێراق و میسر بەشێكە لە هەوڵەكانی هاوكاری نێوان هەردوو لایەن، كە بەشدارن لە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەكان بۆ ئەوانەی كار لە كەرتی بانكی دەكەن.
شایانی باسە شاندی بانكی ناوەندی میسر دوێنێ شەممە،گەشتێكی پشكنینیان بۆ بینای نوێی بانكی ناوەندی عێراق ئەنجامدا، هەروەها سەردانی شوێنە رۆشنبیری و كلتوری لە بەغدا كرد، لەوێ ستایشی ئەو بینا تەلارسازییە گەورەیەی كرد كە بەغدای پایتەختی رازاندۆتەوە.