كۆمپانیای نەوتی میسان ڕێژەی تەواوبونی بیرە نەوتییەكان ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 5-06-2022, 18:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كۆمپانیای نەوتی میسان ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕێژەی تەواوبوونی بیرە نەوتییەكانی پارێزگای میسانی ئاشكراكرد.
    كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پرۆسەكانی پەرەپێدان و چاكسازی لە كێڵگەكانی میسان (بزركان و فكە و ئەبوغرێب) بەردەوامە و لە لایەن كۆمپانیای سینوك چینیەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ كادرانی دەستەی بەكاربردنەوە جێبەجێدەكرێت.
    ئاشكراشیكرد: لە ئێستادا هەڵكەندن لە 10 بیرە نەوتی نوێ كە لە لایەن كۆمپانیای بوهای چینەوە ئەنجام دەدرێت لەو كێڵگانەدا بەڕێوەدەچێت.
    رونیشیكردەوە: تێكڕای ئەوانەی تەواوكراون گەیشتوەتە 45٪، هاوكات 12 بیری تر لەلایەن كۆمپانیای بوهای كە كۆمپانیایەكی هەڵكەندنی چینیە لە هەمان سێ كێڵگەدا و لەگەڵ ڕێژەی تەواوكردنی زیاتر لە 37٪ جێبەجێدەكرێت، جگە لە گرێبەستی هەڵكەندنی 11 بیر كە كۆمپانیای كوسڵ بە ڕێژەی زیاتر لە 20٪ جێبەجێیكردووەو هەروەها كۆمپانیا نیشتمانیەكانیش ڕۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی هەڵكەندن.
    كۆمپانیای نەوتی میسان راشیگەیاند: گرێبەستی هەڵكەندنی پاكێجی چوارەم (هەڵكەندنی 22 بیر) لە نێوان كۆمپانیای هەڵكەندنی عێراق كە كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی عێراق و بەڵێندەر سنوك خاوەنییەتی واژۆ كراوە و ئۆپەراسیۆنەكانی هەڵكەندنەكە لە ڕێگەی دێلكردن و كادرە نیشتیمانییەكانی كۆمپانیای هەڵكەندنی عێراق لە كێڵگەی میسان لە سەرەتای مانگی حەوتەوە دەستی پێدەكرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ژمارەی ئەو ئامێرانەی لە كێڵگەكانی میسان كاردەكەن 24 ئامێر دەبێ و چالاكیەكانیش بۆ هەڵكەندن و تەواوكردن و چاككردنەوە بەپێی خشتەی كاتی بەرنامەی كاری مەیدانی ئەنجام دەدرێت، كە ئامانج لێی گەیشتنە بە ئاكامی پلان بۆداڕێژراوی بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا.
    ئاشكراشیكرد: چاوەڕوان دەكرێت لەمانگی 12ی ئەمساڵدا بەپێی پلانی گشتگیری سەرجەمی پڕۆژە پێكەوەبەستراوەكانی دروستكردنی یەكەی پرۆسە و دەرزی و بۆری و فراوانبوون لەدامەزراوەی ڕووكەشدا بەدەست بهێنرێت كەهەموویان شاهیدی پێشكەوتنی خێران لەتەواوبووندا.