بەغداد - INA
سەنتەری ماف بۆ پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین دوو خولی نوێی لە بواری "روبەرووبونەوەی زانیاری هەڵە" بۆ خوێندكارانی زانكۆ كردەوە، كە زیاتر لە 56 خوێندكاری كۆلێژی دیجلە لەبەغداد بەشدارییان تێداكردبوو.
سەنتەرەكە لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاند: دوو خولی ڕاهێنانی بۆ خوێندكارانی بەشی ڕاگەیاندن و یاسا لە كۆلێژی زانكۆی دیجلە لە بەغداد لە بواری"روبەرووبونەوەی زانیاری هەڵە" كردەوە، كە زیاتر لە 56 خوێندكاری قۆناغی جیاواز و لقەكانی تێدابوو.
ئاشكراشیكرد: خولەكە یەكێكە لەو خولانەی كە سەنتەرەكە بەپێی پلانی ڕاهێنانی ئەمساڵ بەڕێوەیدەبات.
رونیشیكردەوە: هەڵبژاردنی "روبەرووبونەوەی زانیاری هەڵە" دوای ئەوەدێت كە بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵەو نادروست لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان و ئینتەرنێت بەربڵاوەو بوتە كێشە بۆ كۆمەڵگای عێراق.