بەغداد - INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە: بەردەوام دەبێت لە پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی وزەی كارەبا بە هەموو جۆرە سووتەمەنییەك بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی كارەبا.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەوەش لەمیانەی كۆبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەركردایەتیدا هات كە بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری دابەشكردن سەرۆكایەتی دەكرد و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كۆمپانیاكان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری وەزارەتی كارەبا ئامادەیبوون.
بە پێی بەیاننامەكە، حامد یونس بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری دابەشكردن رایگەیاندووە: كە وەزارەتی نەوت پابەندیی و بەردەوامبوونی خۆی بۆ زامنكردنی پێداویستییەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ سوتەمەنی و هەموو جۆرەكانی بەپێی ئەو پشكانە دووپات دەكاتەوە كە بڕیاریلێداروە بە رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار و بە ڕاوێژ لەگەڵ نوێنەرەكەی لە كۆبوونەوەكەدا، وە جێبەجێكردنی پلانی سووتەمەنی كە بەڕێككەوتنی نەوت و كارەبا جێبەجێكراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە:وەزارەتەكە بە شێوەی خولی كۆبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی سەركردایەتی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێوازی پرۆسەی بەركەوتەی بەرهەمە نەوتیەكان بۆ هاوڵاتیان و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و فەرمانگە حكومییەكان و كەرتی تایبەت.