نەزاهە پرۆسەی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی وەرگرتنی بەرتیل لە سێ‌ پارێزگا رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 5-06-2022, 18:03
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: سێ‌ پرۆسەی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی وەرگرتنی بەرتیل لە پارێزگاكانی نەینەوا و بەسرەو كەركوك ئەنجامدراوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیمێك لە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كەركوك توانی نوێنەری یاسایی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی دەستگیربكات دوای ئەوەی نێوەندگیرەكەی لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا لەناو بانكێك لە ناوەندی شاری كەركوك گیرا.
    ئاماژە بەوەشكرد: نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەكە سەودای لەگەڵ كارمەندان و هاوڵاتیان كردووە و ناچاریكردون پارە بدەن بە مەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانیان و هەروەها بانگەشەی ئەوەیكردوە كە توانیویەتی دۆسیەی لێكۆڵینەوەی كراوە لە دژیان دابخات لەگەڵ لایەنە لێكۆلێنەوەكان.
    ئاشكراشیكرد: دوای ئەوەی نوێنەری یاسایی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی كەركوك لە كاتی لێپرسینەوەدا دانی بە كردەوەكەیدا نا، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هاوكارێكی لە دەزگایەكی ئاسایشی پارێزگاكە دەستگیركرا.
    فەرمانگەكە ئاشكرایكرد: لە پارێزگای نەینەواش، تیمەكەی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی نەینەوا توانیان نێوەندگیرێك بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڵاتیان دەستگیركرد.
    راشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێكی تردا ستافی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەسرە تۆمەتبارێكیان لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لەئۆتۆمبێلەكەیدا لەسەر شەقامێكی پارێزگاكە دەستگیركرد.
    وتیشی: هەرسێ دۆسیەیەكە بەپێی یاداشتی دادوەری رێكخرابوون و لەگەڵ تۆمەتباران پێشكەش بە دادوەرانی لێكۆڵینەوە لە كەركوك و نەینەوا و بەسرە كراون بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان بگرنەبەر.