زاملی و وەزیری دارایی رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بڕگەیەكی تایبەت بەوانەبێژان لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا

سیاسی
  • 5-06-2022, 16:28
  • +A -A

    بەغداد - INA 

    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی و وەزیری دارایی عەلی عەلاوی ئەمڕۆ یەكشەممە، رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بڕگەیەك لە یاسای ئاسایشی خۆراك تایبەت بە وانەبێژان.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: حاكم زاملی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد، بە ئامادەبوونی حەسەن كەریم كەعبی سەرۆكی لیژنەكەو هەموو ئەندامەكانی، بۆ یەكلاكردنەوەی پێشنیازە یاسای پشتگیری فریاگوزاری بۆ یاسای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، كۆتایی گفتووگۆكەش بۆ ئەوەبوو كە بخرێتە كارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.
    زاملی تەئكیدی لە دۆخی دارایی وانەبێژان و بەڕێوەبەران و گرێبەستەكانی كارەبا و نەوت لە ڕێگەی تەرخانكردنی بڕێكی جێگیر لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا كردەوە، ئەوە جگەلەوەی باسی لەزیادكردنی تەرخانكردن بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كۆبوونی خۆراك كرد. 
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بە تەرخانكردنی پارە بۆ هاوردەكردنی غاز و پێدانی قەرز بۆ دڵنیابوون لەبەردەوامبوونی كارەبای هاوڵاتیان لەماوەی ئەم هاوینەدا و خستنەگەڕی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكانی بەرهەمهێنەری نەوت و پەرەپێدانی پارێزگاكان و شایستەی جوتیاران.
    هەروەها زاملی لەنوسینگەكەی خۆی لەگەڵ عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی كۆبووەوە و رێككەوتن لەسەر زیادكردنی بڕگەیەك لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا بۆ گونجاندنی باری دارایی وانەبێژان و بەڕێوەبەران و كرێی رۆژنەو گرێبەستەكان و پێدانی دەسەڵات بە وەزیر بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بێت تەرخانكردنی دیكە بكات.
    هەروەك تەئكیدكراوە لەسەر پێویستی زیادكردنی هەماهەنگی لەنێوان نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەت و لیژنەی دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی چینە جیاوازەكان و بۆ دڵنیابوون لەوەی كە تەرخانكردنەكان دەگاتە هەموو ئەو كەسانەی كە شایستەن.