بەغداد/INA احمد سمیسم
خانەی عێڕاقیە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربەتۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی یەکەم بەرهەمی بڵاوکردەوە بەناو ( موسوعةالفکر السیاسی عبر العصور) کە پێنج بەرگە لەنووسینی دکتۆر عبدالرضا الطعان ودكتور علی عباس مراد ودكتور عامر حسن فیاض ، ئاهەنگی واژۆکردنی پەرتووکەکەش لە بارەگای تۆڕەکە بەڕێوەچوو بەئامادەبوونی ئاپۆڕایەکی نووسەران وئەدیبان ئەکادیمیستان.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر جعفر الونان بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کە دامەزراندنی خانەی چاپکردن
بەشێکە لەوپڕۆژەمەزنەی کە خوازیارین بەهۆیەوە پێ بێینە ناو جیهانی چاپکردن شانبەشانی چالاکیە ڕۆشنبیری و هزریەکان کە ڕۆشنبیری گفتوگۆو هاونیشتیمانیبوون لێبووردەیی پتەودەکەن.
ڕوونیشی کردەوە کە تۆڕی ڕاگەیاندن مەزنترین چاپخانەی هەیە لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەبەرئەوە پێویستە تەرزی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنمانی تیادا ڕەنگ بداتەوە وێنایەک بێت بۆ منداڵ و خێزان ، هیواشی خواست کە خانەی چاپی العڕاقیە بەردەوامبێت لەسەر میتۆدە مەعریفیەکەی خۆی.
لەلایەن خۆشیەوە ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندن علاء الحطاب وتی ئەمڕۆ بەبۆنەی لەچاپدانی ئەم بەرهەمە ئاهەنگ دەگێڕین و ئەم خانەیە بۆ یارمەتیدانی داهێنەران بیرمەندان دامەزرێنراوە.
هەروەها دکتۆر عامر حسن بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە ئەم پەڕتووکە میتۆدی سیاسی لەخۆ دەگرێت و میتۆدەکانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی وئیسلامی بەیەکەوە شەتەک دەدات لەبەر ئەوە پەرتووکەکە بەنایاب و ناوازە هەژماردەکرێت