بەغداد_INA
محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێگەی بەکۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دا کەسیستمی ئاودێری جێگیر و گۆڕاو هاوردەبکەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقەوە کەوتوە هاتووە، حەمید ئەلنایف، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت: "ئەمە بۆ دابینکردنی سیستەمی ئاودێری لە بازاڕە ناوخۆییەکان و هەروەها بۆ مامناوەندکردنی نرخەکانیان بۆ جوتیاران لە ئەنجامی دابینکردنیان لەلایەن کەرتی تایبەتکراوە کە یارمەتی جوتیاراندەدات بۆپەیداکردنیان بەتایبەتی لە ناوچە بیابانیەکان.
وتیشی: "سیستەمی ئاودێری لە هەموو توانایەکدا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە زیادکردنی ناوچە کشتوکالەکان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک و هەروەها بە عەقڵانیکردنی بەکارهێنانی ئاو"