بەغداد/ INA
سەرۆکی دادوەری باڵا فایق زێدان ڕۆژی یەکشەممە جەختیکردەوەلەسەر پاڵپشتکردنی ئازادی دەربڕین وەک چەمکێکی دەستوری بەهەمان شێوەش دکتۆر نەبیل جاسم
سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی بەگرنگی زانی کە هاوکاری لەنێوان سیستەمی دادوەری و ڕاگەیاندندا هەبێت لەپێناو خزمەتکردن بەئازادی ڕادەربڕین.
ئەنجومەنی دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسیهەواڵی عێڕاقی
کەوت وتی سەرۆکی دادوەری باڵا فایق زێدان ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە پێشوازیکرد لە دکتۆرنەبیل جاسم سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی و لەمیانەی دیدارێکدا باس لە شێوازەکانی هاریکاری وهەماهەنگی کرا لەنێوان هەردوولا.
زێدان لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە لەسەر پاڵپشتکردنی ئازادی ڕادەربڕین
وەک چەمکێکی دەستووری کە ناکرێ کەمتەرخەمی تیادا بکرێت و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیشی بانگەشە کرد کە پاڵپشتی ئازادیەکی بەرپرسیارانەی وشە و ڕا دەربڕین بن و کاربکەن بۆ داڕشتنی گوتارێکی بابەتیانە و هاوسەنگ بەشێوەیەکی بەردەوام.
لەلایەن خۆشیەوە دکتۆر نەبیل جاسم جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی دەزگاکە بەیاسا کارپێکراوەکەی کە چوارچێوەیەکی دیاریکردووە بۆ
پابەندیەکانی بەرامبەر بە تاکەکان و دەزگاکان لەدەوڵەتی عێڕاقیدا بەوحیسابەی کە تۆڕی ڕاگەیاندن دەزگایەکە بۆ پەخشی گشتی و مکووڕیشە لەسەر ئەوەی کە گووتارەکەی نوێنەرایەتی سەرجەم عێڕاقیەکان دەکات بەهەموو بیرو باوەڕو ڕەنگاڵەکانیانەوە ، ئاماژەشی کرد بەوەی کە پێویستە هەماهەنگی لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری وڕاگەیاندندا
هەبێت بۆ بەرژەوەندی گشتی و ئازادی ڕادەربڕین.